وتاری ڕق و کینە چیە ؟ چۆن بەرەنگاری ببینەوە.؟
آراء

وتاری ڕق و کینە چیە ؟ چۆن بەرەنگاری ببینەوە.؟

وتاری ڕق و کینە چیە ؟ چۆن بەرەنگاری ببینەوە.؟
 
وتاری ڕق و کینە (Hate Speech) ئەو وتارانە دەگرێتەوە کە تیایدا هێرش دەکرێتە سەر کۆمەڵێک یاخوود کەسێک بەمەبەستی شکاندنی کەسایەتی.
بێگوومان وتاری ڕق و کینە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر کۆمەڵگاو دەبێتە هۆی جیاکاری و توندوتیژی.
سەبارەت بە جیاوازی نێوان ئازادی ڕادەڕبڕین و وتاری ڕق و کینە تا ئێستا هیچ ناساندنێکی جێگیر نیە تا بتوانرێت جیاوازیەکان دیاری بکرێت،لەبەر ئەمە یاساناسان و شارەزایان بونەتە دوو گرووپی جیاواز کە بۆچوونیان بەم شێوەیە:گروپێک پێی وایە کە وتاری ڕق و کینە ئازادی ڕادەڕبڕینە بە پێچەوانەی گروپی دووەم کە پێی وایە تاوانە.
چۆن ڕووبەڕووی ببینەوە:
١-وتاری ڕق لەبەر ئەوەی نوسینەکیە دەبێت بە شێوەی نووسین جواب بدرێتەوە.
٢-هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا چونکە وتاری ڕق و کینە لە ئەنجامی کەمی هۆشیاری تاک سەرچاوە دەگرێت.
٣-بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕەخنەیی لە جیاتی بەکارهێنانی وتاری ڕق و کینە.
لەبەر ئەوەی وتاری ڕق و کینە بەردەوام دەبێتە هۆی جیاکاری و توندوتیژی،بۆیە لە ناو کۆمەڵگادا شتێکی نەخوازراوە و بەردەوام ڕەتی دەکرێتەوە لە لایەن زۆرینەی کۆمەڵگە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەم دیاردەیە نەتوانراوە بنبڕ بکرێت بەهۆی نەبوونی یاسایەک.
 
کامیار کەمال