مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان
آراء

مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان

مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان

 

 

جیهان بە جیاوازی مرۆڤەکان لە ڕووی زمان و ئاین و کلتور دروستبوە، هەریەک لە کۆمەڵە جیاوازەکان شێوازی تایبەت بە خۆیی پەیڕەو دەکات تا ئەوەی وەک ناسنامەیەکی لێهاتوە و پێی دەناسرێتەوە ئەمەش بۆتە هۆی دروستبونی جیاوازی وە ئەم جیاوازیەش بوەتە هۆیی  دروستبونی کەلێن لەنێوان مرۆڤەکان، ئەم کەلێنەش بە پێکەوە ژیان پڕ دەبێتەوە وە جگە لە پێکەوە ژیان هەرشتێکی دی دەبێتەوە هۆیی دورخستنەوەو گەورە بونی کەلێنەکە .

لەبەر ئەوە مرۆڤایەتی پێویستی بە پێکەوە ژیانە، پێکەوەژیان ئەمڕۆ بوەتە پێداویستی بۆ مرۆڤەکان،وە پێچەوانەی ئەمە تۆوی ڕق دەچێنێت کە سەرەنجامی کوشتار ودوژمنایەتیە.

پێکەوە ژیان ڕێگە بۆ مرۆڤایەتی دەکاتەوە تا بتوانن یەکتر بناسن و ئاشنایی یەکدی بن وە بنامەیەکە بۆ ڕێزگرتنی نێوان جیاوازیەکان.

کەواتە مرۆڤ گەر بیەوێت ژیان بکات ، پێویستە پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵ کردن هەڵبژێرێت وە ئەمەش ڕێگایەکە بۆ گەشەکردنی مرۆڤایەتی.

 

کامیار کەمال رەشید