جەژنی ئەکیتۆ
تقارير

جەژنی ئەکیتۆ

جەژنی ئەکیتۆ

جەژنی ئەکیتۆ یان جەژنی سەری ساڵی بابلی ئاشوری...

دەکەوێتە یەکەمین ڕۆژی مانگی نیسانەوە،ساڵانە لەو بۆنەیەدا چالاکی نەریتی و ڤیستیڤاڵ وئاهەنگگێڕان بەڕێوە دەچێ.

بۆ ئەمساڵ لەسەر قەڵای هەولێر ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو

بە ئامادە بونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر،وە بەڕێز (ئانۆ جەوهەر) وەزیری گەیاندن لە پێکهاتەی کریستیانەکان.

وە لە پەیامێکدا بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی ئاشووری بابلی دەکات و ڕایدەگەیەنێت”هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە زێد و نیشتمانی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و لێبوردن بۆ هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە”

ئەم جەژنە بەلای کلدانەکانەوە جەژنێکی نەتەوەییە،مێژووەکەی بۆ نزیکەی٥٣٠٠ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە ، ماوەی ١٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

وە لە ساڵی ١٩٩٢وە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان یادی ئەم جەژنە دەکەنەوە.

 

کامیار کمال