ڤیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف
تقارير

ڤیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف

ڤیستیڤاڵی ئێل بەگی جاف
ساڵانە لە وەرزی بەهاردا ئێل بەگی جاف ڤیستیڤاڵی تایبەت بەخۆیی بەڕێوەدەبات. جاف یەکێکە لە هۆزە گەورەکانی کوردستان،کە خاوەنی مێژوویەکی دێرینە کە لەدەستنوسە ئیسلامیەکان ئاماژە بە ناوی جاف کراوە وەک هۆزێکی سەربەخۆ لە سەدەکانی حەوت وهەشتی کۆچی دا.

بۆ ئەمساڵ ڕۆژی ١/٤/٢٠٢٢دیاری کراوە بۆ سازدانی ١١هەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ئێل بەگی جاف، بەپێی بەرنامەیی ڤیستیڤاڵەکە بەشێکی زۆر لە هۆز و عەشیرەتە جیاوازەکان کۆکراونەتەوە بەمەبەستی یەکترناسین،وە سەرۆکی عەشیرەتەکان بەهەڵدانی دەوار خزمەکانیان لەدەوری خۆیان کۆدەکەنەوە لە پێناو گرنگیدان بە کلتور و کەلەپوری ڕەسەنایەتی کوردەواری، وە ئاشنا کردنیان بە نەوەکانیان.

لەمساڵدا چەند چالاکیەکی جیاواز بەڕێوەدەچێت وەک:

پێشانگای فۆلکلۆری،ئەسپ سواری،گۆرانی و هەڵپەرکێ،نمایش. بۆ ئەمساڵ چەندین کەسایەتی ئێرانی وخوارویی عێراق میوانداری کراون، وەبەشدارن لە چالاکیەکان. بەهۆی ئەمجۆرە ڤیستیڤاڵانەوە لەیەکتر نزیکبونەوە و ئاشنا بون بە کلتوری جیاواز لەناوچەکە دەبینرێت.

کامیار کەمال