جەژنی سەعانین 
تقارير

جەژنی سەعانین 

جەژنی سەعانین 

جەژنی سەعانین یان یەکشەمەی سەعانین،ئەو یەکشەمەیەیە کە دەکەوێتە پێش جەژنی قیامەیی مەسیحیەکان، هەروەها پێشی دەگوترێت  یەکشەمەیی زەیتون یان خورما،بەهۆیی ئەوەی بەپێی بیروباوەڕی مەسیحیەکان عیسای کوڕی مەریەم لەو ڕۆژەدا چوەتە ئۆرشەلیم و بە چڵی خورما و زەیتون پێشوازی لێکراوە.

 

مەسیحیەکان لەم ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و ئەرکە ئایینەکانیان جێبەجێ دەکەن.

لەم ڕۆژەدا مەسیحیەکان دەچنە بەردەم کڵێساکان،چڵە زەیتون و چڵە خورما بەرزدەکەنەوەکە،ئەمساڵ کریستیانەکانی هەولێر چونە بەردەم کڵێسای مار یوسف لە عەین کاوە،وە یادی چونە ژوورەوەی مەسیح بۆ ناو شاری ئۆرشەلیم دەکەن.

لەم ڕۆژەدا چەند بەشێک لە ئینجیل دەخوێننەوە هەروەها بە هەڵکردنی بخور و نوێژکردن ئەرکی ئاینی خۆیان (طقوس)ەکانیان دەکەن.

 

کامیار کمال رشید