ئێوارانی ڕەمەزان لە بەشەناوخۆیەکان
ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان وەک ئەرکێکی ئاینی ڕۆژویی مانگی ڕەمەزان دەگرن.
وە مانگی ڕەمەزان هاوکاتە لەگەڵ وەرزی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان وە بەشێکی خوێندکاران ئەم ئەرکە جێ بەجێ ئەکەن.
لە بەشەناوخۆییەکانی کوردستان،ساڵانە خێرخوازان خوان بۆ قوتابیان ڕێکدەخەن،کە هەزارەها قوتابی دەخاتە سەر یەک سفرە کە بێ جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی پێشکەشی هەموان دەکرێت.
ئەمەش دەرفەتێکە بۆ یەکدی ناسین و ئاشنابون بەیەکتر سەڕەرایی ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوانیان،سەڕای ئەوە کە
پەیوەندییەکی کۆمەڵاییەتی بەهێز دروست دەکات.
ئەم جۆرە کۆبونەوانە دەرفەتێکە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز وە پیشاندانی کلتوری هاوکاری و
ئاسانکاری دەکات بۆ خوێندکاران تا لە ماندوێتی ڕۆژ بحەوێنەوە.
کامیار کەمال رشید