ئەنفال هەورێکی ڕەشی ئاسمانی کوردان 
تقارير

ئەنفال هەورێکی ڕەشی ئاسمانی کوردان 

ئەنفال هەورێکی ڕەشی ئاسمانی کوردان 

 ٤/١٤یادی زامێکی بەسوێی کوردان،کە یادی ئەنفالی گەلی کوردە لەسەر دەستی ڕژێمی ڕووخاوی پێشو.

ئەنفال بە کۆمەڵکوژیی کوردان دەوترێت کە تیایدا ١٨٢٠٠٠هەزار کەسی سڤیل شەهید و بێسەروشوێن و زیندەبەچاڵ کران.

شاڵاوی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد و بەچەند قۆناغێک کرا.

قۆناغەکان بریتی بون لە:

قۆناغی -١:دەستپێک لە ناوچەی دۆڵی جافایەتی

قۆناغی-٢:ناوچەی قەرەداغ

قۆناغی-٣:ناوچەی گەرمیان

قۆناغی-٤:ناوچەی زێی بچوک(هێڵی سنوری نێوان کەرکوک-هەولێر)

قۆناغی-٥-٦-٧:شەقڵاوە و ڕەواندز

قۆناغی-٨:ناوچەی بادینان

لە ئەنفالدا جگە لە شەهیدبونی خەڵکی بێتاوان چەندەها گوند خاپور و وێران کران کە بەنزیکەی (٤٠٠٠)گوند دەخەمڵێنرێت وە بەهەزارەها قوتابخانە ونەخۆشخانە و مزگەوت وکڵێسا ڕوخێندران.

وەلە کۆتا قۆناغی ئەنفالدا نزیکی (٢٠٠٠)کەس لە مەسیحیە ئاشوریەکان لەگەڵ کوردان بە گازی ژەهراوی بونە قوربانی و شەهیدکران.

ئەم تاوانە قێزەونە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی و گازی خەرتەل و سارین ئەنجامدراوە و بە سوتاندن و ڕوخاندن گوندەکانیان وێران کردوە.

دوای ١٥ساڵ لە ئەنفال و لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕژێمی ڕوخاوی پێشو گەیشتن بە سزایی خۆیان و دەستگیرکران وە دوایی دادگای کردنیان لە ساڵی ٢٠٠٦ سزای لە سێدارەدان بۆ بکەرانیان دەرچوو.

لەمڕۆشدا هەریەک لە وڵاتانی (سوید،نەرویژ،بەریتانیا)

کۆمەڵکوژی ئەنفالیان بەجینۆساید ناساندوە بە شێوەیەکی فەڕمی.

کۆمەڵکوژی ئەنفال هاوشێوەی کۆمەڵکوژی جووەکان بوو کە بە هۆڵۆکۆست ناسراوە،کە شەش ملیۆن جووی بێتاوان لە ژووری گازدا خنکێندران و سوتێندران.

 

کامیار کمال