جەژنی قیامە”هەستانەوە”
تقارير

جەژنی قیامە”هەستانەوە”

جەژنی قیامە”هەستانەوە”

 

لە لای مەسیحیەکان بە دوەمین جەژن دادەنرێت لە دوای جەژنی لەدایکبونی مەسیح کە دەکەوێتە سەری ساڵی نوێی زایینی.

ئەم جەژنە لای شوێنکەوتوانی ئاینی مەسیحی واتە زیندوبونەوە وهەستانەوەی مەسیح دوای لە خاچ دانی،

بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو ڕۆژە لە دوای ٥٠ڕۆژ بەڕۆژووبون مەسیحیەکانی جیهان پێشوازی لەو جەژنەیان دەکەن.

لە بیروباوەڕی مەسیحیەکاندا ئەم جەژنە ئەوکاتەیە کە تیایدا مەسیح ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە و هەستاوەتەوە ئەمەش دوای سێ ڕۆژ لە لەخاچ دانی،هەروەها پێان وایە کە رۆژی مردنەکەی دەکەوێتە “هەینی پیرۆز”وە دوای سێ ڕۆژ لە لەخاچ درانی لە ڕۆژی یەکشەمە هەستایەوەو گەڕایەوە بۆ ژیان.

لەم جەژنەدا مەسیحیەکان لە کڵێساکان نوێژ دەکەن و دوعا دەکەن وە کۆمەڵێک نەریتی تایبەت بەم جەژنە 

ئەنجام دەدەن کە بریتین لە :

١-دانانی خاچ

٢-دانانی هێلکەی ڕەنگاو ڕەنگ 

 

کامیار کەمال