ساڵڕۆژی “١٢٤”ەمین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی
تقارير

ساڵڕۆژی “١٢٤”ەمین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

ساڵڕۆژی “١٢٤”ەمین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

 
٢٢ی نیسانی هەموو ساڵێک ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی فەرمی کوردیە،کە بۆیەکەمین جار لە شاری قاهیرەی پایتەختی میصر لە ١٨٩٨/٤/٢٢ دەرچوە لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان بەناوی “کوردستان”.
بابەتەکانی ڕۆژنامەی کوردستان زیاتر هاندان بوە بۆ بڵاوکردنەوەی خوێندەواری و فێربونی زمانی کوردی بوە لە ناوخۆی کوردستان،بەشێکی دیکەی بابەتەکان تایبەت بوە بە هۆشیارکردنەوەی نەتەوەی کورد و لایەنەکانی مێژوو کەلتوری کوردی.
ڕۆژنامەی کوردستان لەنێوان ساڵانی ١٨٩٨-١٩٠٢زاینی
“٣١”ژمارەی لێدەرچوە بەڵام لە چەند شوێنێکی جیاواز ئەمەش بەهۆی فشاری دەسەڵاتدارانی عوسمانی و نەخۆشکەوتنی میقداد مەدحەت بەدرخان.
ژمارە و شوێنی دەرچونی ڕۆژنامەکە:
 
ژمارە:١-٥:قاهیرە -میصر
ژمارە:٦-١٩:ژنێف -سویسرا(لەلایەن عبدولڕەحمان بەدرخانی برای میقداد بەدرخان دەرچوە کە دوای نەخۆشکەوتنی بەوی سپاردوە)
ژمارە:٢٠-٢٣:قاهیرە-میصر
ژمارە:٢٤:لەندەن-بەریتانیا
ژمارە٢٥: دوجار دەرچوە لە لەندەن-فۆڵکستۆن(بەریتانیا)
ژمارە:٢٦-٢٩: فۆڵکستۆن-بەریتانیا
ژمارە:٣٠-٣١:ژنێف-سویسرا
کۆتا ژمارەی ڕۆژنامەکە لە ١٩٠٢/٤/١٤ دەرچوو.
ڕۆژنامەی کوردستان لە مانگێکدا دووجار دەردەچو بەمەش دەبوایە (٩٦)ژمارەی لێدەرچوبا بەڵام بەهۆی فشاری سیاسی و نەخۆشکەوتنی میقداد بەدرخان نەتوانرا تەواوی ژمارەکان دەربچێت سەرەڕای ئەمەش ڕۆژنامەکە بە دزیەوە دەگەیەنرایە کوردستان.
بۆیادی ڕۆژنامەگەری کوردی ٢٢ی نیسانی هەموو ساڵێک دیاریکراوە ئەمساڵ یادی “١٢٤”ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی لە کوردستان کرایەوە.
 
ئامادەکردنی: کامیار کەمال