بەرەو ڕاگەیاندنێکی بەرپرسی نیشتیمانی
تقارير

بەرەو ڕاگەیاندنێکی بەرپرسی نیشتیمانی

بەرەو ڕاگەیاندنێکی بەرپرسی نیشتیمانی

لەیادی 124 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان بەشی ڕاگەیاندن بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی فیلمسازی ولقی سلێمانی سەندیکایی ڕۆژنامەوانانی کوردستان یادی 124 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە بە ناونیشانی " بەرەو ڕاگەیاندنێکی بەرپرسی نیشتیمانی"

لە سەرەتادا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆک بەشی ڕاگەیاندن پ.ی.د.سەلام نەسرەدین پێشکەش کرا کە تێدا باسی ڕۆژنامەی کوردستانی کرد وەک یەکەم ڕۆژنامەی کوردی و هەروەها باسی گرنگی میدیا بەتایبەتی میدیای بەرپرسی نیشتیمانی کرد، پاشان کارو چالاکی خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن و فیلمسازی پێشان درا و دواتر پانێڵێک لەلاین پ.ی.د.پاڤێ جمیل بەڕێوەبردرا بەناونیشانی "بەرەو ڕاگەیاندنێکی بەرپرسی نیشتیمانی"

عادل شاسواری مامۆستایی زانکۆ و ئەندامی بەڕێوبەرایەتی ئەم یادە بۆ منصة تنوع دوا و ووتی "ئەگەر ڕۆژنامە گەری بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە کار بکات هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا لێی سوودمەند دەبێت ئاماژەشی بەوەدا ئێمە ئێستا لە ئاستێکی پێشکەووتوی دیجیتاڵی و میدیایی دەژین دەبێت بە شێوەیەک سوودیی لێی وەرگرین کە بەرپرسانەبێت بەرامبەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بێت ً

 

میران دلێر خوێندکاری زانکۆ " ئێستا میدیای نیشتیمانی بوونی نیە ئەگەر هەشبێت ئەوا لە بەرژەوەندی لایەنێک کار دەکات ئەمەش وا ناکات میدیاکە نیشتیمانی بێت، ئێمە ئێستا پێویستامان بە میدیایەکی نیشتیمانیە کە جێگەی هەموو نەتوەو ئاینە جیاوازەکانی تێدا ببێتەوە بە جیاوازی بیر و ڕایانەوە"

ڕۆژنامەی کوردستان وەک یەکەم ڕۆژنامەیی کوردی لە 22 نیسانی ساڵی 1898 لەلایەن میر میقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەرکراوە 

 

 

محمد احمد