بەهائییەکان و جەژنی رضوان
تقارير

بەهائییەکان و جەژنی رضوان

بەهائییەکان و جەژنی رضوان

جەژنی رضوان ی بەهائییەکان لە 21ی مانگی چوار دوای خۆرئاوابون دەست پێدەکات هەتاوەکو 2ی مانگی پێنجی هەموو ساڵێک ئەم جەژنە جەژنی بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی حەزرەتی بهاءالله پەیامبەری ئاینی بەهائییە لە بەغداد لە ساڵی 1863 زاینی .

لەم جەژنەدا حەزرەتی بهاءاللە ماوەیی 12 ڕۆژ لەنێو باخی نجیب پاشا کە بە نەجیبیە ناسرابوو ئەوکات کە لە لایەن بەهائیەکان بە رضون ناسێنرا دواتر کە دەوروبەری بەغدادی ئەوکات و شاری پزیشکی ئێستای بەغداد دەکات ، لە نێو ئەم باخەدا بهاءالله دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ئەو پەیامە ئاینییەی هەڵیگرتبوو بۆ تەواوی ئادەمیزاد،

وە هەموو بەهائیەکانی عیڕاق وجیهان ئاهەنگ دەگێڕن سروودە ئاینیەکان دەخویننەوە لە نێو هاوڕێ و ماڵەکانیندا، لە ڕۆژەکانی یەکەم و نۆیەم و دوازدەهەم کارکردن ڕێگە پێنەدراو وحەرامە تەنها ئاهەنگ دەگێڕن ،

لە ڕۆژێ یەکەمدا بۆیە ئاهەنگ دەگێڕن چونکە ئەو ڕۆژە پیرۆزەیە کەتێیدا حەزرەتی بهاءاللە دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی پەیامە ئاینیەکەی و فەرمووی 

"افرحوا يا آهل الله بذكر ايام الفرح الاعظيم"

هەروەها لە ڕۆژی نۆیەم کەتێیدا بەخێزانەکەیی و منداڵەکانی شادبویەوە و دڵخۆشیەکی زۆر دایی گرت

هەروها ڕۆژێ دوازدەهەم کە تێیدا باخی رضوان ی جێهێشت

ئەمە لە کاتێکدا تا ئێستا لە لایەنی عێراقەوە دان بەم ئاینەدا نەنراوە شوێن کەوتوانی تا ئێستا لە ڕەگەزنامەکانیاندا بە موسڵمان یاخود کریستیان دادەنرێت لە ساڵی 1970لە یاسای ژمارە 105 خانەی ئاینی بە هائی سڕایەوە و 1974 چووە باری جێبەجێکردنەوە و لە بەڵگەنامە فەمیەکان لە جێگەی ئاینی بەهائی یەکیک لە ئاینە ابراهیمیەکان دانرا

ئەمە لە کاتێکدا لە سەردەمی مەلەکیدا ئاینی بەهائی دانیپێدانراوە،ئەمەش وای کردوە زۆرێک لە باوەڕدارانی ئەم ئاینە عێڕاق جێبهێڵن بەرەو هەندەران ڕێگە بگرنە بەر ،زۆرێکیشیان وڵاتیان بەجێنەهێشت ئێستا لە پارێزگای سلێمانی و تەواوی پارێزگانی تری عێڕاق دەژین

محمد احمد