ڕۆژی جیهانی کرێکاران ١ی ئایار
تقارير

ڕۆژی جیهانی کرێکاران ١ی ئایار

 

ڕۆژی جیهانی کرێکاران ١ی ئایار

ڕۆژی جیهانی کرێکاران ١ی ئایاری هەموو ساڵێک بە جەژنی کرێکاران یاخود ڕۆژی جیهانی کرێکاران دانراوە. ئەم ڕۆژە تایبەتە بە چینی کرێکار و ئیشکەران،لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزوتنەوە کرێکاریەکان بە ڕێپێوان و چالاکی یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە و لە نزیکەی هەشتا وڵاتی جیهان پشووی فەرمییە.

 بنچینەی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٥٦کە کرێکارانی ئوستراڵیا لە پێناو چەسپاندنی ٨کاتژمێر کارکردن کۆبونەوە،دواتر لە ساڵی ١٨٨٦زیاتر لە ٣٤٠٠٠٠کرێکار لە ئەمریکا دەستیان لە کار کێشایەوە و مانگرتنیان دەست پێکرد کە تیایدا ٤٠٠٠٠کەس بەشداربوون،چەند ڕۆژ دواتر پۆلیس بۆ کپکردنەوەی دەستیان کرد بە ڕەشەکوژی بەمەش پێکدادن ڕوویدا و ٧کەس کوژران. دوای ئەم دوو ڕووداوە توندوتیژی و شەڕ بەردەوام بوو،دواجار کۆنگرەی دامەزراندنی “ڕۆژنامەینێونەتەوەیی”سۆشیاڵ دیموکراتلە ساڵی ١٨٨٩دا بڕیاری دا ١ی ئایار بکرێتە “ڕۆژی جیهانی کرێکاران” لەو ڕۆژەوە یادی کرێکاران لە بەشێکی جیهان دەکرێتەوە بە مانگرتن وداواکردنی مافەکانیان،عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەم ڕۆژەی کردۆتە پشوو

. کامیار کەمال