الدليل

پێکەوە ژیانی ئاینی لە سیبەری بۆنەکانی ئاینیدا(جەژنی ڕەمەزانی ئیسلامی)

پێکەوە ژیانی ئاینی لە سیبەری بۆنەکانی ئاینیدا(جەژنی ڕەمەزانی ئیسلامی) وەکو فاکتەرێکی یەکبوون و پێکڤەگرێدانی چڤاکی
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢/٥/٢٠٢٢ هاوکات کە دەکاتە ڕۆژی یەکەمی جەژنی ڕەمەزان لە باژێری دهوك خەڵکی گوندى (نزاركى) بە پیاو ماقولان و گەنج و پیر و زارۆک لەدوای ئەداکردنی نوێژی جەژن لە مزگەوت هەستان بە کۆمەڵ پێکەوە چوون سەردانی ماڵ بەماڵی خەڵکی گوندەکەیان کرد بۆ جەژنە پیرۆزە کردن ئەمە وەکوو نەریتێکی کۆمەڵایەتییە خەڵکانی ئەو گوندە هەموو ساڵێک لە جەژندا هەڵدەستێن بەم کارە ئەلەوێشدا هەستان چوون لەبۆ خواردنی نانی بەیانی لە ماڵی پیاوێک بەناوی [لاوک مەهدی] داواکرابوون کە هەموو ساڵێک لە بۆنەی جەژنی ڕەمەزاندا خەڵکی گوندەکە بە مناڵ و گەنج و پیر و پیاو ماقول لە ماڵی لاوک مەهدی نانی بەیانی دەخۆن ئەمیش، دەبینین هەبوونی ئەم جۆرە چاڵاکییانە لە بۆنە و ئاهەنگەکانا دەبێتە فاکتەرێکی زۆر بەهێزی یەکگرتنی چڤاکی چونکە دەبێتە مایەی بەرفراوانبوونی مەفهومی یەکودوو قەبوڵ کردن و بەڵابوونی ئاشتی و تەبایی و درستبوونی ئاشتەوایی و دووبارە چنینی هیوای پێکەوە ژیانکردن کە خودی جەژنی ڕەمەزان کە جەژنێکی ئاینییە[ایسلام] لەسەر بنەمای ئاشتەوایی و یەکبوون و دووبارە درووستکردنەوەی پەیوەندی توند و تۆلی کۆمەڵایەتی و سیلەی ڕەحم هاتووە ئاواکردن، بەمەش دەبینین خەڵکی گوندی نەزارکێ بەهەموو هۆز و چینەکەی بەبێ جیاوازی دڵخۆشن بەم جۆرە چاڵاکییە کە لە گوندەکەیان دێتە ئەنجامدان چونکە ئەم جۆرە چاڵاکییانە وەکوو نەریتێکی کۆمەڵایەتی ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنی بەسەر گوندەکەدا دروستکردووە، هەروەکوو پێشتر ئیشارەتمان پێدا و لەهەموویان گرنگ تر دەبێتە ڕێخۆشکەرێک بۆ ئەوەی دووبارە پەیوەندییەکان دروستبکرێنەوە و دەستی هاوکاری بۆ هەژارەکان درێژبکرێت کە ئەمانەی باسمانکرد هەمووی فاکتەرێکی ئەساسی یەکبوونی چڤاکییە، ماڵی حەجی مەهدی کە ئێستا کوڕەکەی لاوک شوێنی بابی خۆی گرتووە لەبەردەوامیدان بەم نەریتە کۆمەڵایەتییە و خۆی بەسەربەرز و خۆشحاڵ دەزانێت کە بەم کارە هەڵدەستێت و لەلای پیرۆزە.
منصة تنوع /عمران احمد محمود