پێکەوەژیانی ئاینی لە کوردستان
تقارير

پێکەوەژیانی ئاینی لە کوردستان

پێکەوەژیانی ئاینی لە کوردستان

 

 

هەرێمی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی دێرینە کە هەر لە دەستپێکی مرۆڤایەتیەوە تا بڵاوبونەوەی ئاین پێگەو ڕۆڵی مێژووی خۆیی هەبوە.

بەمەش کە کوردستان وڵاتێکی فرەئایین و ئایینزایە و کوردستانیش بوەتە لانکەی پێکەوەژیانی ئاینی ئەمەش بەرهەمی ئەمڕۆ و دوێنێ نیە بەڵکو سەدان و هەزاران ساڵە ئەم پێکەوە ژیانە لە مێژووی کوردستان تۆمار کراوە.

لە کوردستان چەندەها ئایین هەیە و سێ لەوان بونەتە پێکهاتەی سەرەکی و شوێنکەوتەیان زۆرترە کە بریتین لە :

(ئیسلام،مەسیح،ئێزدی)

ئاینەکانی کوردستان ئەمانەن:

١-ئیسلام

٢-مەسیح

٣-ئێزدی

٤-جوو

٥-کاکەی

٦-زەردەشتی

٧-بەهائی

٨-یارسانی

خاوەنی بەشێک لەم ئایینانە نوێنەری خۆیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەیە.

تەواوی ئەم ئایینانە سەرەڕایی ڕێزگرتن و پێکەوەژیان لە هەندێ بۆنە و جەژنی ئاینی یەکدیش بەشدار دەبن وەک موسڵمانان و مەسیحیەکانی شارۆچکەی سۆران کە ئەمساڵ مەسیحیەکان بەشداریان لە جەژنی ڕەمەزانی موسڵمانان کرد.

کوردستان لە بابەتی پێکەوەژیانی ئایینی تاقانەی ناوچەکە. وبەشێکی جیهانە،ئەمەش سەرنجی وڵاتانی ڕاکێشاوە و سەرسامن پێی و پێگەی کوردستانیان بردۆتە پێگەی نێودەوڵەتی.

 

کامیار کەمال