ڤیستیڤاڵی خۆراک لە کوردستان
تقارير

ڤیستیڤاڵی خۆراک لە کوردستان

ڤیستیڤاڵی خۆراک لە کوردستان

ڤیستیڤاڵی خۆراک لە کوردستان بە بەشداری ژمارەیەک لە کۆمپانیایی خۆراک،دووەمین ڤیستیڤاڵی خۆراک لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ڤیستیڤاڵەکە لە پارکی شەهید سامی عبدولڕەحمان بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو،لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ تا ١٢:٠٠ی شەو کراوەبوو بەڕووی هاوڵاتیان.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا ١٥٠جۆر خواردن و خواردنەوەی جیاواز لە خواردنی کوردی و ڕۆژهەڵاتی پێشکەش دەکرێت،وە بە خۆڕایی پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە قەڵەون یاخود کێشەیان لەگەڵ سیستمی خواردن هەیە.

ئامانجی سەرەکی ڤیستیڤاڵەکە هۆشیارکردنەوەی خەڵکە بۆ خواردن و خواردنەوەی تەندروست و شێوازی دروستی خواردن،بۆ ئەمەش ڕۆژانە دیبەیتی تایبەت بۆ پزیشک و کەسانی پسپۆڕ لە بواری خۆراک ڕێکدەخرێت. دکتۆر خۆگر چەتۆ بەڕێوەبەری ڤیستیڤاڵەکە دەڵێت: ئەم ڤیستیڤاڵە ناوەندێکی گرنگە بۆ نزیککردنەوەی خەڵک لەگەڵ چێشتخانەکان و ئەو کۆمپانیانەی کە خۆراک دەهێنن. لە ڤیستیڤاڵەکەدا کەسانی بیانی و بەشێک لە خێزانەکان لە خواروی عێراقەوە بەشداریان کردوە،وە خواردنی دۆڵمەی کوردی زۆرترین خواستی لەسەر بوە. بڕیارە لە دوای شاری هەولێر ڤیستیڤاڵەکە لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک بەڕێوە بچێت.

کامیار کەمال