قەیسەری نەقیب
تقارير

قەیسەری نەقیب

قەیسەری نەقیب
 
قەیسەری نەقیب بازاڕێکی دێرینی شاری سلێمانی و یەکێک لە مەڵبەندە بازرگانیە کۆنەکانی شارەکەیە و بە مۆزەخانەکەی ناو بازاڕ ناسراوە.
ئەم قەیسەریە لە ساڵی ١٩٠٠ زایینی لە لایەن شێخ مستەفای نەقیب کە دەکاتە مامی شێخ مەحمودی حەفید دروستکراوە،تەمەنی ئەم قەیسەریە ١٢٢ ساڵە.
وە بە پێی سەرچاوە مێژوویەکان لەلایەن وەستایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی وەستا ڕەجەب دروستکراوە،زۆربەی کرێکارانی قەیسەریەکە لە سنە و کرماشانەوە کاریان تێدا کردوە،بۆیە نەخشەی قەیسەری نەقیب هەمان نەخشەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
کاسبکارانی قەیسەری نەقیب جۆراو جۆر بوون کە خەیاتی و دەلاک و وشکە و کوتاڵی تێدابوە بەڵام دوای ساڵانی چلەکان زیاتر بوە بە بازاڕی عەتارەکان،سەرچاوەی کەل و پەلەکانیش بەغداد و سوریا و ئێران بون،بازرگانان خۆیان سەفەری ئەم وڵاتانەیان کردوە تا باشترین و نوێترین شتەکان بۆ بازاڕاکە بەردەست بکەن.
دەیان پیاوی ناسراو لە جووەکان و موسڵمان لەم قەیسەریە کاریان کردوە وەک:(تۆفیق قەزاز،شڵۆمۆ عەزیز،مۆشێی عەتار،سەلیم بەگی کوتاڵ فرۆش)
بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٤٨ جووەکوردەکانی سلێمانی کۆچیان بەرەوە ئیسڕائیل کرد و بازاڕەکە جووی تیانەما.
مێجەر سۆن حاکمی بەریتانی لە کوردستان لە گەشتنامەکەی باسی دەکات کە لەساڵی ١٩٠٨سەردانی کردوە و زۆر سەرنج ڕاکێش بوە بەلایەوە.
ئەم قەیسەریە تائێستا شێوازە مێژوویەکەی لەدەست نەداوە و وەک خۆی ماوەتەوە،بوەتە سیمایەکی دیاری بازاڕی سلێمانی.
 
کامیار کەمال