پیكهاته‌كان عیراق سه‌وز ده‌كه‌ن
تقارير

پیكهاته‌كان عیراق سه‌وز ده‌كه‌ن

پیكهاته‌كان عیراق سه‌وز ده‌كه‌ن
 
دواى ئه‌وه‌ى به‌ پیى سه‌رجه‌م راپورت و ستاندارته جیهانیه‌كان ده‌ركه‌وت عیراق ده‌نالینیت به‌ هوى پیس بوونى ژینگه‌ و نه‌بوونى هه‌واى پاك بو هه‌لمژین ، هه‌لمه‌تیكى گه‌وره‌ى نه‌مام چاندن له‌ سه‌رانسه‌رى عیراق ده‌ستى پیكرد و سه‌رجه‌م پاریزگاكان به‌ شیوه‌ى جیاواز و جیا ده‌ستیانكرد بة هه‌لمه‌تى سه‌وزكردنى شاره‌كانیان بة پیى سروشت و ژینگه‌و هه‌لكه‌وته‌ى جوگرافیاى ناوچه‌كانیان له‌پیناو پاك راگرانى ژینگه‌ى شاره‌كه‌یان.
ئەمرو له‌ شارى میسان به‌ شیوه‌ى جیاواز و له‌ كاتى جیاواز و به‌ پلانى جیاواز و به‌ به‌شدارى سه‌رجه‌م پیكهاته‌كان و هاولاتى و خوبه‌خش و بةریوبرایه‌تیه‌ حكومیه‌كان له‌ نزیكترین شوینى پیشه‌یان ده‌ستیان كرد به‌ هه‌لمه‌تى نه‌مام چاندن ى دریژ خایه‌ن له‌ پیناو بونیادنانى ژینگه‌یه‌ك كه‌ بو ته‌ندروستى و ژیانكردن بشیت ،
 
خه‌لكى شارى میسان دلخوشن به‌ ئه‌نجامدانى هه‌لمه‌تى له‌م شیوه‌یه‌ و ئومیدى ئه‌وه‌یان خواست هه‌لمه‌تى له‌م شیوه‌یه‌ به‌رداوام بیت له‌ هه‌مان كات دا دوایان له‌ به‌ریوبرایه‌تى یه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان كرد چاودیرى ئه‌و نه‌مامانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌م هه‌لمه‌ته‌دا چینراون و به هوى گورانى كه‌ش و هه‌واى عیراق ،روژانه‌ ئاوى پیویست بو نه‌مامه‌كان دابین بكرین و بییاریزن له‌وشك بوون .

بەرزان باپیرۆ