چایخانەی “شەعب”مەڵبەندی حەوانەوەی هونەرمەند و خوێندەواران
تقارير

چایخانەی “شەعب”مەڵبەندی حەوانەوەی هونەرمەند و خوێندەواران

چایخانەی “شەعب”مەڵبەندی حەوانەوەی هونەرمەند و خوێندەواران
 
 
چایخانەی شەعب چایخانەیەکی دیاری ناوبازاڕی سلێمانیە،کە لەسەرەتای ساڵی١٩٥٠ دروستکراوە و لەلایەن وەستا شەریفی چایچی سەرپەرشتی کراوە.
عومەر شەریف کوڕی شەریفی چایچی باس لەوە دەکات کە چایخانەکە سەرەتا هێندە گەورە نەبوە بەڵام لە سەرەتای ساڵی حەفتاکان گەورەکراوە،لەو کاتەوە دووجار نۆژەنگکراوەتەوە جارێک لەسەر ئەرکی حکومەت جارێک لەسەر ئەرکی خاوەنەکەی.
یەکێک لە جوانیەکانی ئەم چایخانە کۆکردنەوەی شاعیران و هونەرمەندان و کەسانی ناوداری شار بوە لەوانەش:(شێرکۆ بێکەس،ئەحمەد هەردی،حەمە صاڵح دیلان)بۆیە لە ئێستادا کاتێک سەردانی ئەم چایخانەیە دەکەیت وێنەی زۆربەی هونەرمەندان و شاعیرانت بەرچاو دەکەوێت،لەمبارەیەوە عومەر شەریف دەڵێت:هەڵوانسینی ئەم وێنانە لای ئێمە وەک وەفایەک و خۆشەویستیە بۆ ئەوانەی جێ دەستیان دیارە و ماندون.
ئەم چایخانە جگە لە چای کتێبخانەیەکی بچوکی تێدایە کە کتێبی مێژووی و ئەدەبیاتی کوردی تێدایە،یەکێکی تر لە شتە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم چایخانە (دەفتەری بیرەوەریەکان)ە کە بیرەوەری ئەو کەسانەی تێدا دەگێڕێتەوە کە سەردانیان کردوەو پەیامیان تێدا جێهێشتوە.
تا ئێستاش چایخانەکە کەسانی ڕۆشنبیر و شاعیر و ڕۆژنامەنووس ڕوی تێدەکەن و ڕۆژانە گفتوگۆ و بیروڕاکانیان لەم چایخانە گەنگەشە دەکەن هەر ئەمەش ئەمچایخانەی جیاواز کردوە لە چایخانەکانی تر.
 
کامیار کەمال