زانكوى موصل بووته گه‌وره‌ترین ناوه‌ندى پیكه‌وه‌ ژیان
تقارير

زانكوى موصل بووته گه‌وره‌ترین ناوه‌ندى پیكه‌وه‌ ژیان

زانكوى موصل بووته گه‌وره‌ترین ناوه‌ندى پیكه‌وه‌ ژیان
له‌ دواى داگیركردنى شارى موصل داعش زیاتر لة %80 ى زانكوى موصل ى ویران كرد ، ماوه‌ى سێ ساله‌ %95 ى نوژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ ، له‌ دواى رزگاركردنى شارى موصل زانكوى موصل ده‌ستى به‌ ده‌وامى ئاسایى خوى كردووته‌وه‌ ، داعش ئه‌م زانكویه‌ى وه‌كو سه‌ربازگه‌ و هه‌روه‌ها تاقیگه‌كانى نیو زانكوكه‌ وه‌كو كارگه‌ى دروستكردنى ته‌قه‌مه‌نى به‌كارهیناوه‌ ، موصل دووه‌م گه‌وره‌ترین شارى عیراق ه وه‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ زورى ژماره‌ى پیكهاته‌كان كه‌ له‌و شاره‌ ده‌ژین وه‌ سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانى كوكردووته‌وه‌ له‌و زانكویه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین ناوه‌ندى زانست ه له‌و شاره‌ ، به‌هوى ویزانبوونى ژماره‌یه‌ك له‌ بیناكانى نیو زانكو لودیكى زور له‌سه‌ر زانكو هه‌یه‌ چونكه‌ زانكوى موصل سالانه‌ ته‌نها ده‌توانى پیشوازى له‌ ٤٠٠٠ قوتابى بكات ، به‌لام به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى شوناس و كوكرنه‌وه‌ى پیكهاته‌كان له‌ شاره‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى پاراستى پیكه‌وه‌ ژیان و ئاشتى له‌ شاره‌كه‌ سالانه‌ پیشوازى زياتر له‌ ١٠٠٠٠ قوتابى له‌ پیكهاته‌ى جیاوازى شاره‌كه‌ ده‌كات ،
دكتور قوصه‌ى كماله‌دین سه‌روكى زانكوى موصل رایگه‌یاند دواى رزگاركردنى شارى موصل زانكوى موصل زور ویرانتر بوو له‌ شارى موصل به‌لام سوباس بو خوا دواى سى سال به‌ یارمه‌تى و پالپشى ریكخراوه‌ خیرخوازیه‌كانى بیانى و ناخویى توانراوه‌ %95 ى نوژه‌ن بكریته‌وه‌ ، زانكوى موصل له‌ سالى ١٩٦٧ دامه‌زراوه‌ و دووه‌م پیشكه‌وتووترین زانكویه‌ له‌سه‌ر ئاستى عیراق له‌ ٢٣ كولیژ پیك دیت و زیاتر له‌ ٤٠٠٠٠ قوتابى و ٤٠٠٠ ماموستاى هه‌یه‌.
بارزان باپيرۆ