پاریزگاى دهوك پیشوازى له‌ 53 ساله‌ى به‌ پاريزگابونى خوى ده كات
تقارير

پاریزگاى دهوك پیشوازى له‌ 53 ساله‌ى به‌ پاريزگابونى خوى ده كات

پاریزگاى دهوك پیشوازى له‌ 53 ساله‌ى به‌ پاريزگابونى خوى ده كات
ئه‌مرو هه‌شته‌مین فیستفالى 53 ساله‌ى به‌ پاریزگابوونى دهوك به‌ریوه‌ چوو ، هه‌موو سالیك و له‌ روژیك ى وه‌كو ئه‌مرو دا دانشتوانى پاریزگاى دهوك به‌ سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانیه‌وه‌ پیشوازى له‌ سالیادى به‌ پاریزگا بوونى شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، سال دواى سال گورانكارى به‌رچاو به‌خویه‌وه‌ ده‌بینیت و ئه‌وه‌ى فیستفالى ئەم ساله‌ى پاریزگاى دهوك له‌ فیستفالى شاره‌كانى تر و سالانى رابردووى دهوك جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئاوه‌راكانیش كه‌ له‌به‌ر باره‌دوخى شه‌ر و سه‌ختى ژیان و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌‌كان روویان له‌و شاره‌ كردووه‌ شان به‌ شانى هاولاتیانى شاره‌كه‌ پیشوازى له‌م یاده‌ ده‌كه‌ن ، له هه‌مان كاتدا چه‌ندین چالاكى جوراوجور و جیاواز به‌خویه‌وه‌ ده‌بینیت كه‌ تیایدا ژماره‌یه‌كى زور له‌ كتیبى جوراو و جور و به‌ ناونیشانى جیاواز ده‌خریته‌روو و وه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌‌ خومالیه‌كانى ده‌خریته‌روو كه‌ له‌ ژینگه‌ و خاكى ئه‌و شاره‌ به‌رهه‌م ده‌هینریت وه‌ میژووى ژیان كردن و چونیه‌تى بونیادنانى به‌ردى بناغه‌ى شاره‌كه‌ ده‌خرینه‌ روو وه‌ گه‌نجان و میوانان ئاشنا ده‌كه‌ن به‌ كلتورى شاره‌كه‌یان ،
پاریزگاى دهوك ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ شوینه‌واره‌ گه‌شتیاریه‌كان و سالانه‌ ژماره‌یه‌كى زور گه‌شتیار له‌ ناوه‌راست و باشورى عیراق رووى تى ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى كاتیكى خوش ، وه‌ رووبه‌‌ره‌كه‌ى 577 كیلو مه‌ترى دووجایه‌ وه‌ ژماره‌ى دانیشوانى شاره‌كه‌ پیش هاتنى ئاوه‌ره‌كان زیاتر بوو له‌1648611 كه‌س و پیك دین له‌ مسولمان و ئاشورى / كلدانى و ئیزدیه‌كان به‌شى زورى شاره‌كه‌ پیك دینن وه‌ ژماره‌یه‌كى زور له‌ شوینه‌ پیروزه‌كان ى تیدایه‌ به‌ مه‌به‌ستى خوا په‌رستى وه‌ له‌ دواى شارى موصل پاریزگاى دهوك زوورترین كه‌نیسه‌ى تایبه‌ت به‌ مه‌سیحیه‌كانى تیدایه‌ و پاریزگاى دهوك هاو سنووره‌ له‌گه‌ل وه‌لاتى توركیاو و له‌ چه‌ندین قه‌زا و ناحیه‌ى پیك دیت وه‌ له‌ رووبه‌ر و شوینى جوگرافیاى جیاواز له‌و شاره‌ هه‌لكه‌وتوون .
منصة تنوع /عمران احمد محمود