ئاینێک تەنها كە خۆیان لەبارەیەوە دەزانن،  نموونەن لەپێکەوەژیان و هاوخەم و هاو یادی هەموو پێکهاتەیەکی ئاینییە.
تقارير

ئاینێک تەنها كە خۆیان لەبارەیەوە دەزانن،  نموونەن لەپێکەوەژیان و هاوخەم و هاو یادی هەموو پێکهاتەیەکی ئاینییە.

ئاینێک تەنها كە خۆیان لەبارەیەوە دەزانن،  نموونەن لەپێکەوەژیان و هاوخەم و هاو یادی هەموو پێکهاتەیەکی ئاینییە.

 
بەدرێژایی مێژووی درووستبوونی مرۆڤایەتی دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیان لەسەر ئەم گۆی زەمینە لەسەردەمی پێغەمبەر نوح (د.خ) هەرێمی کوردستانی ئێستا مۆڵگەی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبە جیاوازەکان هەبووە، بێگومان ئەمەش بەبێ ناکۆکی نەبووە، کە هەرچەندە لەنێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان هیچ کێشە و ناکۆکییەک بوونی نەبووە، بەڵام هەردەم بەهۆی دەستوەردانی دەرەکییەوە کێشە و شەڕ و ئاشوب لەنێوان پێکهاتەکان درووستکراوە بەو ئەمانجەی ئەو ئاشتی و تەباییەی نێوان پێکهاتەکان لەناوببرێت.
کاکەییەکان ئاینێکی تایبەتن، کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئایینی جیاوازن، لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون، بە تایبەت لە (گوندی ھاوار سەر بە ھەڵەبجە و کرماشان و گەرمیان و کەرکوک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-موسڵ و شەبەک) ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕی ئایینی دەگەنەوە یەکترن.
شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی یارسان لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران.
کاکەییەکان، ئاینێکن هەمیشە ئاشتی دۆستن و حەز بەئاشی و پێکەوە ژیان لەگەڵ هەموو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییە جیاوازەکان دەکەن و هەمیشە لەیاد و بۆنە جۆراوجۆرەکانی پێکهاتە ئاینییەکان دا کەسانی کاکەیی دەبیندرێت، کە بەشدارن لەخۆشی و ناخۆشی پێکهاتەکان دا، ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی کاکەیی بەئاینێکی ئاشتی خواز پەسند بکرێت.
بەڵام هەموو ئەوانە نەبووەتە هۆی ئەوەی ئاینی کاکەیی دوور بێت لەهێرش و پەلاماری دەرەکی و بەڵکو بەپێچەوانە بەدرێژایی مێژوو هەردەم مەترسی لەسەربووە و لەسەروبەندی هێرشی داعش بۆسەرناوچەکانی دەشتی پارێزگای موسڵ و سنووری پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە، کاکەییەکانیش وەکو پێکهاتەیەکی نیشتەجێی ئەو ناوچانە یەکێک بووە لەقوربانییەکان و دەیان و سەدان خێزانی کاکەیی لەناوبراون، لەنموونەی هێرشەکانی داعش لە سەرەتای پەیدابوونیان لەو ناوچانە تائێستا بەردەوامە و چەندین جار ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە بائاشکرا خوێنی کاکەییەکانی حەڵاڵ کردووە و خەڵکی هانداوە هێرش بکەنە سەر کاکەییەکان، بەڵام هەوڵەییەکانیان هەمیشە شکستی هێناوە و ئێستا کاکەییەکان و ئێزیدییەکان وەکو مێژووییەکی دێرینی ئەم وڵاتە بەیەکەوە بەرگری لەخاک و نیشتمانی خۆیان دەکەن و شان بەشانی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی دیکە لەڕیزەکانی سوپا و پێشمەرگە خەبات دەکەن لەپێناو پاراستنی نیشتمان.
 
جیهان حاجی اسماعیل