ڕۆژی جیهانی ژینگە کۆبونەوەیەک لە پێناو ئایندەی هەمووان
تقارير

ڕۆژی جیهانی ژینگە کۆبونەوەیەک لە پێناو ئایندەی هەمووان

ڕۆژی جیهانی ژینگە کۆبونەوەیەک لە پێناو ئایندەی هەمووان
 
٥ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی ژینگە (W.E.D)دانراوە لە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە،ئەم ڕۆژە لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ستۆکهۆڵم لە ساڵی ١٩٧٢ناسێندرا.
لەم ڕۆژەدا لە سەرانسەری جیهان چالاکی دەکرێت و بڵاوکراوەی تایبەت بە هۆشیاری ژینگەیی بڵاودەکرێتەوە،وە چاندنی نەمام و درەخت یەکێکی ترە لە چالاکیەکان کە ئەمەش بە کۆبونەوەی جەماوەری و چالاکوانانی بواری ژینگە لە پێناو ئایندەیەکی سەوزتر دەکرێت.
ئامانجی نەتەوەیەکگرتوەکان لەم ڕۆژەدا:
*بەخشینی ڕوی مرۆیی بە پرسە ژینگەییەکان
*تواناسازی خەڵکی بۆ بوون بە چالاکوان و پەرەپێدان و پاراستنی ژینگە
لە کوردستانیش لەم ڕۆژەدا چالاکی ژینگەیی بەڕێوەدەچێت وە جگە لەم ڕۆژە لە کوردستان ڕۆژی ٤/١٦وەک ڕۆژی ژینگەی کوردستان دیاری کراوە و بەهەمان شێوە لەم ڕۆژەدا چالاکی ژینگەی ئەنجام دەدرێت.

کامیار کەمال