مواقع التواصل .. أداة لتعزيز السلم المجتمعي
آراء

مواقع التواصل .. أداة لتعزيز السلم المجتمعي

"مواقع التواصل".. أداة لتعزيز السلم المجتمعي

عربي / كوردی

وسائل التواصل الاجتماعي، تلعب دوراً مهماً في نشر ثقافة السلام وحل النزاعات، إلى جانب المساهمة في حرية التعبير ودعم التعليم عن بعد.

قد يقول البعض منا إن مواقع التواصل أخذت دوراً سلبيا تجاه المجتمع، لكننا بدورنا نثبت عكس ذلك، فلكل وسيلة جانب سلبي وآخر إيجابي في استخدامها، لكن الشبكات الإلكترونية ومواقع التواصل أخذت الطابع الإيجابي أكثر من السلبي.

على سبيل المثال، من خلال منصتنا الإلكترونية (منصة تنوع) استطعنا أن ننقل مظاهر المحبة والسلام والتآخي والتماسك، التي تدور على أرض الواقع بين كافة مكونات المجتمع العراقي عبر التقارير والقصص والمقالات التي تنشر من خلالها. وهذا إثبات على أن هذه المواقع لها دور إيجابي أكثر مما هو سلبي، وأنها أكثر الوسائل ترويجا لمظاهر السلم المجتمعي.

ومع دخول مواقع التواصل الاجتماعي أصبح من السهل أن نتواصل مع الكثير من الأصدقاء والاقرباء مهما بعدت المسافة بيننا وبينهم. من خلال كبسة زر نستطيع الوصول إليهم وفي أي وقت وكأن العالم أصبح بين يدينا.

المواقع الإلكترونية كانت ذات فائدة كبيرة للطلبة خلال فترة انتشار وباء كورونا وتعطيل الدوام في المدارس والجامعات، فقد أصبح التعليم عبر شبكتها التي ساهمت في تلقي التعليم للطلبة، كما أن تبادل المعرفة والبحوث العلمية بين كليات وجامعات العالم أصبحت اليوم تتم بالاتصال والتواصل عن بعد عبر تقنية الفيديو فضلا أنها أصبحت وسيلة للمشاريع التجارية، سواء كانت جماعية أم فردية وخلقت فرص عمل لكثير من فئات المجتمع من خلال ترويج وتسويق منتجاتهم عبر صفحات الفيس بوك أو الانستغرام أو غيرها من الصفحات.

مواقع التواصل أصبحت جزء لا يتجزأ من حياتنا اليومية، وأصبحنا مرتبطين فيها إلى حد بعيد بحكم مجريات الظروف والعصر الحالي الذي يتطلب ذلك. وقد منحت المتصفحين مساحة كبيرة لإبداء أراءهم حول القضايا والمشاكل التي تواجههم في حياتهم اليومية، إذ أصبحت تشكل جزءًا من الرأي العام لدى الجمهور، وقوة ضاغطة لدى أغلب صناع القرار.

كما اننا نرى خلال الأعياد والمناسبات الوطنية والدينية،  أن أغلب التهاني والتبريكات تتداول عبر وسائل التواصل لأنها  الأسهل والأسرع للتواصل بين كافة المجتمعات والشعوب بمختلف مسمياتها، ما جعلها تلعب دورا مهما في تعزيز التماسك.

لمنصة تنوع/ سرى عدنان

ماڵپەڕەکانی پەیوەندی کردن..... ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی

 

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ئاشتەوایی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، وێرای بەشداری کردنیان لە ئازادی ڕادەربڕین و پاڵپشتی کردنیان لە  خوێندن لە دوورەوە.

ڕەنگە هەندێک کەس پێی وابێت کە ماڵپەرەکان ڕۆڵێکی نیگەتیڤیان هەبووبێت بەسەر کۆمەڵگەوە، بەڵام ئەرکی ئێمەیە پێچەوانەی ئەو بۆچوونە بیسەلمێنین، چونکە هەرئامرازێکی  پەیوەندی لە کاتی بەکارهێناندا لایەنی پۆزەتیڤ و لایەنی نەگەتیڤی خۆی هەیە، تۆڕە  ئەلیکترۆنییەکان و ماڵپەڕەکانی پەیوەندی کردنیش ڕواڵەتی پۆزەتیڤانەیان زیاترە وەک لە ڕواڵەتی نیگەتیڤ.  بۆ نموونە، لە ڕێی پلاتفۆڕمە ئەلیکترۆنییەکەی ئێمەوە( پلاتفۆڕمی تەنووع – هەمەجۆر) توانیمان دیاردەکانی خۆشەویستی و برایەتی و ئاشتەوایی و یەکگرتوویی  کە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عیراقی کە لە واقیعدا هەیە بگوێزینەوە لە ڕێی ڕاپۆرت و چیرۆک  و وتارەکان کە بڵاودەکرێنەوە. ئەمەیش بەڵگەیە کە  ئەم ماڵپەڕانە ڕۆڵێکی پۆزەتیڤ دەگێڕن زۆرترە وەک لە ڕۆڵی نیگەتیڤ، هەر وەها  باشترین ئامڕازن بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.

هەر ئەوەندەی چویتە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ئیدی زۆر بە ئاسانی و لە ڕێگەی دەست نان بە دوگمەیەکدا دەتوانیت پەیوەندی بە چەندین هاوڕێ و خزم و کەس بکەیت ئەگەرچی لەیەکیش دووربن، لە ڕێی دەست نان بە دوگمەیەکەوە دەتوانین هەر کاتێک بێت و لەهەر شوێنێک بیت پەیوەندییان پیوە بکەین وەک ئەوەی جیهان لە نێوان دوو لەپی دەستماندا بێت.

ماڵپەڕە ئەلیکرۆنییەکان لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و ڕاگرتنی قوتابخانە و زانکۆکان سوودێکی زۆریان هەبوو بۆ فێرخوازان، چونکە خوێندن لە ڕێی تۆڕە ئەلیکرۆنییەکانەوە ئەنجام دەدرا کە  بەشداربوون لە پڕۆسەی فێرکردن، هەر وەها ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و لێکۆڵینەوەی زانستی لە نێوان کۆلێج و زانکۆکانی جیهاندا ئەمڕۆ بە فێربوون لە دوورەوە ئەنجام دەدرێت  بە بەکارهێنانی تەکنیکی ڤیدیۆ، وێرای ئەوەی کە بوونەتە  ئامڕازێک بۆ پڕۆژە بازرگانییەکان، تاکەکەسی بێت یا خود بە کۆمەڵ، هەر وەها دەرفەتی کاری بۆ زۆر کەس لە کۆمەڵگە ڕەخساندوە لە ڕێی بازاریکردن بۆ بەرهەمەکانیان لە لاپەڕەکانی فەیس بووک  و ئەنیستاگرام و....هتد.

ماڵپەڕەکانی پەیوەندیکردن بوون بە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەماندا، ئێمەیش تا ڕادەیەکی زۆر و بە هۆی بارودۆخی سەردەمی ئێستاوە پێیانەوە پەیوەستین. ئەم ماڵپەڕانە پانتاییەکی گەورەیان فەراهەم کردووە بۆ ئەو کەسانەی بەکاری دەهێنن بە مەبەستی  گوزارشتکردن لە بیرو بۆچوونی  خۆیان  دەربارەی ئەو پرس و کێشانەی ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، دواتریش  بووە بە بەشێک لە بۆچوونی گشتی جەماوەر  و هێزێکی جەختکەرەوە  بەسەر زۆرینەی بڕیاردەران.

هەر وەها لە جەژن و بۆنە نیشتیمانی و ئاینییەکاندا دەبینین کە زۆربەی پیرۆزباییەکان  لە سەرجەم کۆمەڵگە و میلەتەکاندا بە جیاوازی ناوەکانیانەوە لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاڵوگۆڕدەکرێت، چونکە خێراتر و ئاسانترن لە گەیشتندا، ئەمەیش وایکردووە کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبێت لە بەهێزکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی.

 

پلاتفۆڕمی تەنووع / سورا عەدنان