گروپی شاخەوانى وڵات جەخت لە پێكەوە ژيان و ئاشتى دەکەن
تقارير

گروپی شاخەوانى وڵات جەخت لە پێكەوە ژيان و ئاشتى دەکەن

گروپی شاخەوانى وڵات جەخت لە پێكەوە ژيان و ئاشتى دەکەن
گرووپی شاخەوانی وڵات، ئەندامانی ئەم گروپە لە گەنجانی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان پێکدێت و نامەیان ئەوەیە جەخت لەسەر پێکەوە ژیان و یەکگرتن بکەن.
وە ئەم گرووپە ئەندامەکانی لە پێکهاتە جیاجیاکانی ئاینی هەرێمی کوردستان پێکدێت، موسلمان، مەسیحی، ئێزیدی بەبێ جودایی ئاینی بەشداردەبن لە گەشتەکانیان بۆ سەر چیاکانی هەرێمی کوردستان و دیتنی شوێنە دێرینەکان و ئاشنا بوون بە مێژوو و کەلتووری ناوچەکان ئەمیش بە سەردانیکردنیان بۆ هەر یەک لە شوێنه مێژووییەکان وەکوو خنس و لالش و ئەلقۆش ومانەوەیان لە هەر یەک لەم شوێنانە بۆ چەند ڕۆژێک بە گیانێکی خۆشەویستییانە و یەکگرتووییەوە بە خێمە دانانیان و مانەویان تا درەنگان شەو بە دەم قاقا وگاڵتە و پێکەنینەوە و گێڕانەوەی بەسەرهات و یاریکردن پێکەوە بەبێ جودایی سەرەرای جیاوازییەکان ئامانج لە دامەزراندنی ئەم گرووپە وەکوو گروپێکی وەرزشی زیاتر بۆ بەرز نرخاندنی گیانی یەکگرتنی و لێبووردەیی و خۆشەویستییە، و لادانی ئەو حاجزەیە[رێگرەیە] کە جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی و بیروڕاکان دروستی کردووە و لەیەکمانی دوورکردییە.
منصة تنوع /عمران احمد محمود