قەڵای هەولێر...سومبولی ژیان
تقارير

قەڵای هەولێر...سومبولی ژیان

قەڵای هەولێر...سومبولی ژیان
 
قەڵای هەولێر قەڵایەکی مێژووییەکە لەسەر گردێک بە شێوەی بازنەیی دروست کراوە و دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری هەولێری پایتەختی کوردستان.
مێژووی قەڵای دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٠ساڵ پێش زایین هەرچەند قەڵاکە لەم تەمەنەی باسکراوە کۆنترە بەڵام ٢٠٠٠پێش زایین ناوی لە نوسراوەکانی پادشایی سۆمەری هاتوە بە (ئوربیلیم)بەمەش دەردەکەوێت کە زۆر لە زووەوە ژیانی تێدا هەبوە،ئاژانسی ناسای ئەمریکیش بە کۆنترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ کە تاکو ئێستا ژیانی تێدابێت دیاری کردوە.
قەڵای هەولێر بەسەردەمی سۆمەری و ئاشوریەکان،ساسانی و مەغۆلەکان دا تێپەڕیوە و هەر لە سەرەتایی دروستبوونی دا پێکەوەژیانی ئاینی تێدا بوەو پەرستگای جیاوازی جوو،مەسیح و موسڵمانی تێدا دروستکراوە.
ئەم قەڵایە بەهۆی پێگە مێژوویەکەیەوە لە لیستی کەلەپوری جیهانیدا ناسێنراوە لە ساڵی ٢٠١٤وە.
قەڵاکە ٣٢ مەتر بەرزە و ڕووبەرەکەی١٠٩ ,١٠٢مەتر دووجایە و ٤١٥ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە.

کامیار کەمال